یه‌كێتی پزیشكانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین دادگایی ده‌كرێن
په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په‌ش ره‌خنه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین ده‌گرن .. ئه‌ردوغانیش به‌ناپاك ناویان ده‌بات
K24- هه‌ولێر:
ره‌خنه گرتنی یه‌كێتی پزیشكانی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیای توڕه‌كرد و داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره‌ش دۆسییه‌ی یاسایی بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پزیشكان كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له ئه‌نقه‌ره جه‌ختی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كێتی پزیشكان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی له ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی سووریای گرت و رایگه‌یاند، "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له رووی ته‌ندروستیشه‌وه كێشه‌یان بۆ ده‌هێنێته‌وه"، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كێتییه تۆماركردووه، ئه‌وانیش دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵی كردۆته‌وه.
دواتریش ئه‌ردوغان به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی یه‌كێتی پزیشكان و به به‌یاننامه‌یه‌كی له‌كه‌داری ناوبرد.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تیش، لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوه‌ندی یه‌كێتی پزیشكان ده‌گرێته‌وه، كه ژماره‌یان 11 كه‌سه. لای خۆشیه‌وه یه‌كیتی پزیشكان جه‌ختیان كرده‌وه، دوای ره‌خنه‌كانی ئه‌ردوغان، چه‌ندین جار هه‌ره‌شه‌یان لێكراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی توركیا، ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی له توركیا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رهه‌ڵستیكردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا له كاروباری سووریا كردووه، تائێستاش 170 كه‌سایه‌تی توركی نامه‌یه‌كیان ئیمزاكردووه، كه له‌ناویان ژماره‌یه‌ك وه‌زیرانی پێشووی حكومه‌ت، نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌كان و نووسه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌و نامه‌یه پیشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، و ناو و ئیمزای ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په‌شی له‌سه‌ره، كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌ردوغان ئه‌وانی به‌ناپاك وه‌سف كردووه.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عه‌فرین، حكومه‌تی توركیا هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه كپ بكاته‌وه، كه ره‌خنه له‌و كرده سه‌ربازییه ده‌گرن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، 311 كه‌س به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده، ره‌خنه و كۆمێنتی دژ به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیر كراون، كه له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار، رۆژنامه‌نووس و چلاكوانی سڤیل هه‌ن.