سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌مریكییه‌كان بۆ هاوكاریكردنی تیرۆریستان له‌ عێراقن

ئه‌مینداری گشتی نوجه‌با: ئەگەر ‌هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پاشەکشە نەکەن، ئەوا وەکو داگیرکار سەیریان ده‌كه‌ین

K24 - هه‌ولێر:

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، ئەگەر ‌هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پاشەکشە نەکەن، ئەوا وەکو داگیرکار سەیریان ده‌كه‌ین.

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی عێراق لە شارەدێی بەغدادی كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی ژماریه‌ك له‌ به‌رپرس و ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، بەڵگەیە لەسەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ تێکدانی بارودۆخی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا.

 گوتیشی، بوونی ئەمریکییەکان لە عێراق بۆ هاوکاریکردنی تیرۆریستان و وێرانکاری ئەو وڵاتەیە، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پاشەکشە نەکەن، ئەوا وەکو داگیرکەر سەیریان دەکەین و رێکاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر.

Fly Erbil Advertisment