پۆتن: هه‌ست به سووكایه‌تیپێكردن ده‌كه‌م چونكه ئه‌مه‌ریكا ناوی منیان نه‌خستۆته لیستی سزادراوان
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا لیستی ناوی 114 به‌رپرسی رووسی بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا به گاڵته‌جاڕیه‌وه گوتی: من هه‌ست به "سوكایه‌تپێكردن" ده‌كه‌م، چونكه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی منیان نه‌خستۆته لیستی ئه‌و به‌رپرس و بزنسمانانه رووسییانه، كه بڕیاری سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
ئه‌م گاڵهتهپێكردنهی پۆتن به ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه هاتووه، كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان لیستێكی بڵاوكرده‌وه، كه ناوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و بزنسمانی رووسیا له‌خۆ ده‌گرێت و بڕیاره له‌داهاتوودا به‌رامبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی ئه‌مه‌ریكا، سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوی 114 به‌رپرس رووسی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ناویاندا 96 كه‌سیان ئه‌ندامی پله‌باڵان له كابینه‌كه‌ی پۆتن و، سه‌روه‌تی هه‌ر یه‌كێكیان به‌لایه‌نی كه‌م له ملیۆن دۆلار زیاتره.