بۆ پرسی بوودجه‌ عه‌بادی ده‌چێته‌ په‌رله‌مان

په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بوودجه‌ و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە حه‌یده‌ر عەبادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌شداری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكات .

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31/1/2018 جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پڕۆژەی بودجەی گشتی ئەمساڵ و یاسای ھەڵبژاردنه‌كان كۆدەبێتەوە و بڕیارە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بەشداری دانیشتنەكە بكات.

هاوكات، فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند:  تا ئێستا وه‌ڵامێكی گونجاویان له‌ حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئه‌و وه‌ڵامانه‌شی تا ئێستا وه‌ریانگرتووه‌، لۆژیكی و ده‌ستووری نه‌بوون، به‌ڵكو وه‌ڵامی سیاسی بوون.

دوێنێ، عەبادی له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یه‌دا رایگەیاند: بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده‌، ده‌چێته‌ په‌رله‌مان و پرۆژه‌ی بودجه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران تاتوێ ده‌كات.