له‌باكووری كوردستان شه‌ڕ له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویدا
له‌و شه‌ڕه‌دا 2 سه‌ربازی توركیا كوژران
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه و، هێزه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به شاری ئاگری باكووری كوردستان روویدا.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، كوژرانی دوو سه‌ربازی توركیا پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و ورده‌كاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئۆپه‌راسیۆنی توركیا به ناوی "چڵه زه‌یتوون" بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، بۆ یه‌كه‌م جاره شه‌ڕ له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له‌ناو خاكی باكووری كوردستان و توركیا به‌گشتی رووبدات.
دوێنێش سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی كەجەكە به میدیاكانی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو: "لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی توركیا بۆ سەر شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دات، ئێمه‌ش ده‌سته‌وه‌ستان نابین و چالاكییەكانمان لەناو توركیا و باكوری كوردستان چڕتر ده‌كه‌ین".