به‌غدا مه‌ترسيدارترين پايته‌خته له جيهان و هاووڵاتيانيش ده‌ڵێن هه‌ولێر ئارامه
ته‌نها 5 ساڵی رابردوودا زیاتر 2900 كرده‌وه‌ی تیرۆر و تۆقاندن تێدا ڕوویداوه
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرته جیهانیيه‌كان، به‌غدا وه‌ك مه‌ترسیدارترین پایته‌ختی جیهان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. له‌ماوه‌ی ته‌نها 5 ساڵی رابردوودا زیاتر 2900 كرده‌وه‌ی تیرۆر و تۆقاندن تێدا ڕوویداوه.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هاووڵاتیان له شاری هه‌ولێره‌وه باسی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. كاسبكارێكیش ده‌ڵێت: له به‌غدا ناوێرم جانتایه‌ك گه‌ر بیجامه‌شی تێدا بێت به‌ده‌ستمه‌وه بگرم، چونكه واده‌زانن پاره‌یه و ده‌مكوژن.
ناوه‌ندی ستراتیژی و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكی، شاری به‌غدا وه‌ك نائارامترین شاری جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له‌ماوه‌ی ته‌نها 5 ساڵی رابردوودا 2900 ته‌قینه‌وه و كاری تیرۆرستی تێدا ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌نها بۆ ساڵی رابردوو بڕی 17 ملیار دۆلار بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ته‌رخان كراوه. كه‌چی هێشتا هاووڵاتیانی به‌غدای پایته‌خت له‌ترسی تیرۆر و بانده‌كانی رفاندن و دزی كردن له‌ژیان و ماڵی خۆیان دڵنیا نین. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ترس و تۆقاندنه‌ش ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای دروستكرنی متمانه و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هیزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیاندا ده‌كات.
ئه‌حمه‌د جبووری، ئه‌ندامى لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق گوتى: له راستیدا بابه‌تی كوشتن و تیرۆر له عێراقداپێویستی به زیاتر كاراكردن و به‌هێزكردنی بواری هه‌واڵگری هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت متمانه له‌نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیاندا درووست بكرێت و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان له‌نێواندا هه‌بێت.
پێچه‌وانه‌ی شاری به‌غدا شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئارامترین شارن له عێراقدا و به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی و ئاواره‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
سیماكانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێكه كه‌له‌شارێكی وه‌ك هه‌ولێردا له‌سه‌ر مێز و له لێواری شه‌قامه‌كاندا كاسبكاران سه‌دان هه‌زار دۆلاریان داناوه و كاری ئاڵوگۆڕی دۆلار ده‌كه‌ن.
3 ساڵ شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و ناكۆكییه سیاسيیه‌كان نه‌یانتوانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و هه‌میشه باشووری كوردستان له لایه‌ن كه‌سایه‌تی و لایه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه وه‌ك عێراقێكی دی یاخود به‌شه ئارامه‌كه‌ی عێراق ناوی وه‌سف كراوه. به‌و جۆره‌ش هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ناوه‌ندێكی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا جیهانییه‌كان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بووه‌ته باوه‌شێكی ئارام بۆ له‌خۆگرتنی نزیكه‌ی 3 ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.