ئه‌مريكا نيگه‌رانى جوڵه‌ى هاوپه‌يمانه كورده‌كانى ده‌بێت به‌ره‌و عه‌فرين
ئه‌مريكا نيگه‌رانه له داچۆڕينى وزه و تواناى هاوپه‌يمانه كورده‌كانى.
K24 – هه‌ولێر:
ئاماليا زاتارى لێكۆڵه‌رى رووسى، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى گازيتارۆ، بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا نيگه‌رانه له داچۆڕينى وزه و تواناى هاوپه‌يمانه كورده‌كانى.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مريكا و توركياى هاوپه‌يمان له ناتۆ له باره‌ى سياسه‌تى هه‌رێمايه‌تييه‌وه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناكۆكيان هه‌يه. ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له ميانى ململانێكانى عێراق، دواتريش له ميانى شه‌ڕى سووريادا، به تايبه‌تى دواى ده‌ستپێكردنى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، كه ره‌وشه‌كه‌ى تا ئه‌و په‌ڕى راده ئاڵۆزكردووه.
ناكۆكى نێوان هه‌ردوولا په‌ره‌ى سه‌ندووه و بوونى ململانێيه‌كى راسته‌قينه له نێوانياندا بووه‌ته ئه‌مرى واقيع.
له‌و باره‌يه‌وه رێكخه‌رى پرۆگرامى ئه‌نجوومه‌نى رووسى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، رسلان ماميدۆڤ، ده‌ڵێت: له سه‌رده‌مى شه‌ڕى سارددا توركيا له دامێنى خۆرئاواوه بۆ ئه‌مريكا پێويست بوو بۆ ئه‌وه‌ى خۆرئاوا له مه‌ترسييه‌كانى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت بپارێزێت، به‌ڵام ناتۆ وه‌ك جه‌سته‌يه‌كى يه‌كپارچه له ده‌يه‌ى يه‌كه‌مى سه‌ده‌ى نوێ‌دا چالاكييه‌كانى وه‌ستاون، به تايبه‌تى دواى رووداوه‌كانى عێراق، ئێستا هه‌ر ئه‌ندامێكيان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن سه‌ربه‌خۆيانه سياسه‌ت بكه‌ن.
ماميدۆڤ، راى وايه، له هه‌موو ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى توركيا و ئه‌مريكادا له سووريا، ناتۆ هه‌وڵيداوه سياسه‌تێكى بێلايه‌نانه بگرێته به‌ر. ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى به هه‌دوو وڵات داوه تا به جيا و به شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ كار بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌مريكا، كوردى عه‌فرين بوونه‌ته كارتى سازش كردن. ته‌نيا رێگه‌يه‌ك كه فشار بۆ سه‌ر ئه‌مريكا بهێنێت و ناچارى بكات بكه‌وێته‌خۆ، جوڵاندنى هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)يه له كوبانێ و جزيره‌وه به‌ره‌و عه‌فرين.