ئه‌ڵمانیا له چه‌كی كیمیایی سووریا تێوه‌گلاوه رووسیاش هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر دیمه‌شق ده‌گۆڕێت
لێكۆڵینه‌وه‌كان جێپه‌نجه‌ی ئێران و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر چه‌كی كیمیایی سووریا ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی، به‌دواداچوونیان بۆ راستی زانیارییه‌كانی ئه‌و راپۆرتانه كردووه، كه ئاماژه به بوونی مادده‌ی ئه‌ڵمانی له پێكهاته‌ی مووشه‌كه كیمیاییه‌كان ده‌كه‌ن، كه له سووریا به‌كارهێندراون.
رۆژنامه‌ی "شپیگڵ" لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و ماددانه و چۆنیه‌تی گه‌یشتنیان به سووریا كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له سایتی "Bellingcat"ی به‌ریتانی بڵاوكراونه‌ته‌وه، لایه‌نێك به‌ناوی خوازراوی "كڵاوه سپییه‌كان" هه‌یه، كه ناوی له سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دووباره بووه‌ته و، باسیش له درووستكردنی مووشه‌كێك له ئێران ده‌كات، كه به‌مادده‌ی ئه‌ڵمانی درووستكراوه و، گومانی ئه‌وه ده‌كرێت پێكهاته‌كه‌ی بریتی بێت له گازی ژه‌هراوی، كه له هێرشێكدا له شاری دۆما له ریف دیمه‌شق به‌كارهاتووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان توانیویانه بگه‌نه پارچه كانزایه‌كی بازنه‌یی كه له‌سه‌ری نووسراوه "له ئه‌ڵمانیا درووست كراوه" له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به كۆمپانیای "بریسشبان" كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مادده ژه‌هراوی و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانی كۆمه‌ڵێك زانیاری بڵاوكردۆته‌وه، كه به‌گوته‌ی خۆی له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمپانیاكه ده‌ستی كه‌وتوون و ئاشكرایانكردووه، ئه‌وان ئه‌و ماددانه‌یان به دوو كۆمپانیای بازرگانی ئێرانی فرۆشتووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش، رووسیا داوایكردووه، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه بكرێت و شاندێكی پشكنه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه بكرێت، بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستی ئه‌و رووداوه بكه‌ن. كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره رووسیا هه‌ڵوێستێكی له‌مجۆره له‌باره‌ی دۆسیه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا نیشان ده‌دات، له‌كاتێكدا پێشتر هه‌میشه به‌رگری له حكومه‌تی سووریا ده‌كرد و ره‌تی ده‌كرده‌وه كه رژێمی سووریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 11 جار له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی سووریا و له‌دژی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێناوه.
هه‌رچه‌نده پێشتر به چاودێری رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی سووریا له‌ناوبردراون، به‌ڵام ماوه ماوه حكومه‌تی سووریا به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی راده‌گه‌یه‌نێت، كه هه‌ندێ چه‌كی كیمیایی مه‌ترسیداریان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌مباره‌شه‌وه زۆرێك له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و باوه‌ڕدان، ئه‌مه خۆڵبه‌چاوداكردنه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ستۆپاكی خۆی نیشانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بدات، له‌كاتێكدا خۆی ده‌ستی له‌پشت ئه‌و جۆره چه‌كانه هه‌یه.