يه‌په‌ژه: توركيا به هاوكارى داعش و به‌ره‌ى نووسره ده‌يه‌وێت سووريا داگير بكات
شه‌ڕی عه‌فرین ده‌گه‌ینينه جیهان
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژن (یه‌په‌ژه) بۆ كوردستان24 رايگه‌یاند، توركیا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ داعش و به‌ره‌ی نووسره ده‌یانه‌وێت سووریا داگیر بكه‌ن.
نه‌سرین عه‌بدوڵڵا، گوته‌بێژی یه‌په‌ژه گووتيشی: "شه‌ڕی عه‌فرین ده‌گه‌ینينه جیهان و هیوادارين لایه‌نه‌كان هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن و فشار بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕی سه‌ر عه‌فرین بكه‌ن".
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.