موسلیم: ئەمریکا بەرگری لە منبج دەکات
ئەمریكا دڵنیایی دەداتە منبج
K24 - ھەولێر
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یۆرۆ نیوز، رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌وان هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین پێ باشه و ئه‌مریكییه‌كان رۆژئاوا جێناهێڵن.
موسلیم، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر منبج، ئه‌مریكییه‌كان پێیانراگه‌یاندوون، ئه‌وان منبج به‌جێناهێڵن و به‌رگری له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
ئەمە لە كاتێكدایە لە دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر عەفرین، توركیا چه‌ند جارێك، داوای له ئه‌مریكا كردووه له منبج بكشێته‌وه و تاوه‌كو هێرش بكه‌نه سه‌ر یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه.
پێشتریش، فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا، لە وەڵامی ھەڕەشەكانی توركیادا رایانگەیاندووە، كە ئەوان گوێ بە ھەڕەشەكانی توركیا نادەن و بەرگری لە منبج دەكەن.