3 سه‌ربازی توركيا له‌ عه‌فرین كوژران

5ی دیكه‌ش برینداربوون

K24 - هه‌ولێر:

لە ناوچەی جندرێسی سەربە عەفرین لە رووبەڕوو بوونەوەی نێوان سوپای توركیا یەپەگە 3 سەربازی توركیا كوژران و 5ی دیكەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ شاری عه‌فرین له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای توركیا و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌ رۆژی 20/1/2018ه‌وه‌ سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه‌ شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌ن، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك تانك و هێلیكۆپته‌ری سوپای توركیا تێكشكێنراوه‌.