سەرپیل كەمالبای ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە دەستگیركرا
كه‌مالبای حكومه‌تی توركیای به كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل تۆمه‌تبار كردووه
K24- هه‌ولێر:
پەیامنێری كوردستان24 لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سەرپیل كەمالبای، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە، لە لایەن پۆلیسی دژەتیرۆری توركیاوه لە ئەنقەرە ده‌ستگیركرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره، كه‌مالبای له‌كاتێكدا ده‌ستگیركراوه، كه له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌رده‌چوو.
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك، به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و دژایه‌تیكردنی شه‌ڕ و ته‌مه‌تباركردنی حكومه‌ت و سوپای توركیا به كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌مالبای ده‌ركردبوو.