دوای خه‌زعه‌لی نۆره‌ی كهعبییه
ئه‌مینداری نوجه‌با: له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا له یه‌ك ریز و سه‌نگه‌ردا ده‌بین وه‌ك چۆن له عێراق و سووریا له یه‌ك به‌ره‌دا بووین
K24 - هه‌ولێر:
زۆر نییه قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌وێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، درووست رۆژی 9/12/2017 بوو. ئه‌و سه‌ردانه‌ی حكومه‌تی لوبنانی توڕه‌كرد و گووتی : "هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی قه‌بووڵ ناكات"، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند شاندێكی تازه چوونه‌ته باشووری لوبنان، سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام له كاتێكی هه‌ستیار و پڕ مه‌ترسیدا. چونكه چه‌ند رۆژێكه گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و سووریا دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كه‌ی ناوچه‌ی جه‌لیلی ژوور‌و و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه دورونه ئێرانییه‌كه به راده‌یه‌ك زیادیكردووه، خه‌ریكه ناوچه‌كه گڕ ده‌گرێت.
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی عێراق و خراونه‌ته لیستی تیرۆری ئه‌مریكایشه‌وه، رۆژی سێشه‌ممه 13/2/2018 رایگه‌یاندووه، ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی نوجه‌با، له باشووری به‌یروت، سه‌ردانی گۆڕی عیماد مهغنیهی سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵای لوبنانی كردووه و له به‌یروته‌وه ئاماده‌یی هێزه‌كه‌ی بۆ چوونه به‌ره‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا ده‌ربڕیوه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ریان.
ئه‌كره‌م كه‌عبی گوتوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا له یه‌ك ریز و سه‌نگه‌ردا ده‌بین وه‌ك چۆن له عێراق و سووریا له یه‌ك به‌ره‌دا بووین، له‌گه‌ڵ سووریاش ده‌مێنینه‌وه كه به‌شێكه له میحوه‌ری به‌رگری و سه‌ركه‌وتنی دیكه به‌ده‌ست ده‌هێنین".
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای ناو حه‌شد، یه‌كێكه له‌و میلیشیانه‌ی شیعه كه راسته‌وخۆ ئێران پاڵپشتیان ده‌كات و یه‌ك به‌ره‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و حزبوڵڵای لوبنان له جه‌نگی سووریادا.
له ساڵی 2013ـه‌وه حزبوڵڵا به كرده‌یی به‌شداره له جه‌نگی سووریا و پاڵپشتی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده به‌شێكی زۆری سیاسییه‌كان و پارته‌كانی لوبنان نه‌یاری ئه‌و كاره بوون و حكومه‌تیشی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكرد.