له‌ناو 250 سه‌ر داعشدا سه‌ربڕه‌كه دۆزرایه‌وه
پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌یاره‌كانیان له سێدارهداوهو سه‌ربڕیوه
K24 - هه‌ولێر
له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشدا كه له پارێزگای ئیدلب خۆیان راده‌ستی گرووپه چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی دیكه كرد، سوورییه‌كان ده‌ستیان به گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا كرد كه تاوانیان ئه‌نجامداوه‌و خه‌ڵكیان كوشتووه‌و سه‌ربڕیوه و وێنه‌كانیان به‌راورد كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیاندۆزنه‌وه‌و نه‌هێڵن به‌ئاسانی ده‌ربازبن.
له‌نێوان 250 چه‌كداری گه‌مارۆدراوی داعش كه له ناوچه‌ی ئهلخهوهین له باشووری پارێزگای ئیدلب ناچار بوون خۆیان راده‌ست بكه‌ن، وێنه‌ی یه‌كێكیان دیاریكراوه كه پێشتر له ڤیدیۆ و وێنه بڵاوكراوه‌كانی رێكخراوی داعشدا ده‌ركه‌وتووه و ئه‌ندامانی سه‌ر به رژێمی سووریا سه‌رده‌بڕێ و له سێداره‌یان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان له ته‌نیشت دوو چه‌كداری دیكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌ری 3 ئه‌ندامی سه‌ر به رژێمی سووریا ده‌بڕێ، پاش ئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌ی زهووری سه‌ربازی له گونده‌واری ئیدلب ده‌ستگیریان كردبوون و رۆژی 21/1/2018 سوپای سووریا كۆنترۆڵی كرده‌وه
یه‌كێك له دیله‌كانی ئێستا، رۆژی 11/1/2018 له تۆمارێكدا كه ئاژانسی ئه‌عماقی داعش بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "هاتووین بۆ گونده‌واری حه‌ما و ئیدلب تا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام بكه‌ین، پێمان سه‌یربوو رایانكرد و چه‌كدارانی داعش جێگه‌ی گرتنه‌وه، زۆریشمان لێ كوشتوون و به دیل گرتوون".
له كاتێكدا هه‌ندێك كه‌س ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وه یه‌كه‌مجاریش نییه چه‌كداره نه‌یاره‌كانیان ده‌كوژن و سه‌ریان ده‌بڕن، جا چ سوپای سووریا بیت یان سوپای ئازاد.
به‌ڵام ئێستا ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستی گرووپه ئیسلامییه‌كان و به‌گوێره‌ی قسه‌كانی كه‌سێك به‌ناوی نه‌قیب ناجی، لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت و پاشان دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ سزادانیان پێكدێت.
#دحر_الغزاة
— غرفة عمليات دحر الغزاة (@dahr_alghozat) ١٣ فبراير، ٢٠١٨
مجموعات الأسرى من تنظيم داعش الذين تم أسرهم على جبهة الخوين في ريف ادلب الجنوبي الشرقي.https://t.co/a04zfzHYct pic.twitter.com/gNqG18DUu5
#دحر_الغزاة ١٢-٢-٢٠١٨#إدلب
— غرفة عمليات دحر الغزاة (@dahr_alghozat) ١٢ فبراير، ٢٠١٨
أسر مجموعة كاملة من عصابات البغدادي حاولت التسلل إلى #الخوين بريف إدلب الجنوبي الشرقي pic.twitter.com/a3qaiV7kA3
#دحر_الغزاة ١٢-٢-٢٠١٨#إدلب
— غرفة عمليات دحر الغزاة (@dahr_alghozat) ١٢ فبراير، ٢٠١٨
أسر مجموعة كاملة من عصابات البغدادي حاولت التسلل إلى #الخوين بريف إدلب الجنوبي الشرقي pic.twitter.com/a3qaiV7kA3
FSA captured a group of ISIS fighters trying to advance to al-Khuwain village coming from regime controlled territory east Idlib.pic.twitter.com/iNoMci3rQt
— Stork (@NorthernStork) ١٢ فبراير، ٢٠١٨