ژنه بێژه‌رێكى ميسرى رووبه‌ڕووى لێكۆڵينه‌وه ده‌كرێته‌وه
به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌ند وشه‌يه‌كى "نه‌گونجاو"
K24 – هه‌ولێر:
ژنه بێژه‌رى ميسرى، مونا عێراقى، رووبه‌ڕووى لێكۆڵينه‌وه ده‌كرێته‌وه، به هۆى به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى نه‌گونجاو سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژى سێكسى له ميانى به‌رنامه‌كه‌يدا.
دواين به‌رنامه‌ى مونا عراقى تايبه‌ت بوو به ده‌ستدرێژى سێكسى له‌ناو خێزاندا.
حه‌مدى كنيسى، نه‌قيبى ميدياكارانى ميسر رايگه‌ياند، عراقى له لايه‌ن ليژنه‌ى ياسايى سه‌نديكاوه لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
گوتيشى: ليژنه‌كانيان سه‌رپێچييه‌كى ئه‌خلاقى و پيشه‌ييان له ميانى قسه‌كانى مونا عراقى تۆمار كردووه، هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ى نه‌گونجاو و پێچه‌وانه‌ى ئه‌خلاق و پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى به‌كارهێناوه.
هاوكات كه‌ناڵى "المحور"ـى ميسريش ئه‌و ژنه بێژه‌ر و پێشكه‌شكاره‌ى له كاره‌كه‌ى دوورخسته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى لێكۆڵينه‌وه ته‌واو ده‌بێت.
كه‌ناڵه‌كه داواى لێبوردنيشى له بينه‌رانى كردووه، به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته‌واژه رووشێنه‌ر و نه‌گونجاوانه‌ى مونا به‌كارى هێناوون.