"كورد له‌عێراق لهتونێلێكی تاریكدایه"
"بابه‌ته داراییه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكرێن كێشه‌ی كورد ته‌واو نابن.. كێشه گه‌وره‌كان په‌یوه‌ندییان به خاكه‌وه هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
وێڕای به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، هه‌رێمی كوردستان هێشتا هه‌ر ده‌یه‌وێت كێشه سیاسیی و یاساییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به رێگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌وه‌ی عێراق به ناوی مافی گه‌لی كوردستان هه‌نگاوی بۆ ناوه، ته‌نیا ناردنی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی چاودێری داراییه گوایه، ده‌یه‌وێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كانی دوای 16ی ئوكتۆبه‌ر، زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستان داگیرکرا, کورد ئێستا ھەوڵ دەدات کێشەکانی لە گەڵ بەغدا لە رێگەی گفتووگۆوە چارەسەربکات, بەڵام بابەتی کەرکووک و ئاساییکردنەوەی باروودۆخی ناوچە داگیرکراوەکان لە گفتووگۆکاندا جێگەی سەرنج و رەخنەی خەڵکی کوردستانە.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولعه‌زیز مه‌لا حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده بابه‌تی بودجه و مووچه په‌یوه‌ندییان به ژیانی هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه بخرێته پێشینه‌ی كاره‌كان، به‌ڵام به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ش كێشه‌كانمان ته‌واو نابن، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه په‌یوه‌ندی به خاكه‌وه هه‌یه، كه له‌ئێستادا رووبه‌رێكی زۆری خاكی كوردستان داگیركراوه و ئه‌گه‌ر لایه‌نی سێیه‌م چاودێری نه‌خاته سه‌ر دۆخه‌كه، ئه‌وا ئاماژه‌كان به‌لای تاریكی‌دا ده‌ڕۆن و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌مان سیناریۆكانی به‌عس دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک له‌و باوه‌ڕه‌دایه, ئەگەر لە داھاتوودا ھەردوولا بەفەرمی دابنیشن، ئەوا بابەتی کەرکووک و ئاساییکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانیش یەکێک دەبێت لە بابەتە گرنگەکان.
نزیکەی چوار مانگ بەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر تێپەڕیوە, کورد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی داوای گفتووگۆ لە بەغدا دەکات, بەرپرسانی بەغداش تا ئێستا لە بەرامبەر ئەو داواکارییەی کورد هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییان نه‌بووه, خەڵکی کوردستانیش لە چاوەڕوانیدان.