هێزه‌ر نوێرت: كێشه‌مان له‌گه‌ڵ توركيا هه‌يه
هه‌ردووك وڵات ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)ين
K24 – هه‌ولێر:
له وه‌ڵامى پرسيارى كوردستان24دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێزه‌ر نوێرت رايگه‌ياند، ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ توركيا هه‌يه، به‌ڵام هه‌ردووك وڵات ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)ين.
هێزه‌ر نوێرت گوتيشى: ئێستا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌مان له توركيايه و نامه‌وێت باسى ئه‌و كێشانه بكه‌م.
نوێرت ره‌تيشيكرده‌وه، ئه‌مريكا هيچ گه‌مارۆيه‌ك بخاته سه‌ر توركيا و ئه‌نقه‌ره هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى كردبێت بۆ رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانى بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليك.
ئه‌نقه‌ره ئه‌مريكا به پشتيوانى سه‌ره‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ده‌ناسێت و ئه‌و رێكخراوانه‌ش به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ناوده‌بات و به تيرۆريست وه‌سفيان ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مريكا سووره له‌سه‌ر به‌رده‌واميدان به پشتيوانيكردنى هه‌سه‌ده و له پڕۆژه بوجه‌ى 2019ى وه‌زاره‌تى به‌رگريشدا، ئه‌مريكا بڕى 550 مليۆن دۆلارى بۆ پڕچه‌ككردنى هه‌سه‌ده و مه‌شق و راهێنانى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده ته‌رخانكردووه.
هێزه‌ر نوێرت ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌مريكا رێز له نيگه‌رانييه‌كانى توركيا ده‌گرێت و له‌و نيگه‌رانييانه تێده‌گات، به‌ڵام به پێويستى ده‌زانێت هه‌موو چاوێك له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش بێت.
سه‌باره‌ت به كڕينى سيستمى به‌رگرى ئێس 400ى رووسى له لايه‌ن توركياوه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتى: ده‌بێت ناتۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره بداته‌وه، ئايا قبوڵييه‌تى وڵاتێكى ئه‌ندامى سيستمى به‌رگرى رووسى به‌كاربهێنێت.