وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا: له‌سه‌ر مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین
وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا: ئه‌وه‌ی له‌عه‌فرین رووده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئانك بژله‌ڤه‌ند، وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌م نزیكانه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا جه‌ختیشی كرده‌وه، راوێژكارانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش و هاوشێوه‌كانی له‌ئاماده‌باشیدا بن. هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، ئه‌مساڵیش هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێننه‌وه و گوتی: ژماره‌یه‌ك له فڕۆكه ئێف شازده‌كانیان له‌عێراق و به‌شێك له سووریا هێشتا له‌ئه‌ركدان.
سه‌باره‌ت به هێرشی توركیاش بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان بژله‌ڤه‌ند گوتی: "ئێمه له‌و هێرشه‌ی توركیا نیگه‌رانن، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ش له‌رۆما له‌گه‌ڵ هاوپۆسته توركه‌كه‌م گفتوگۆم كردووه و پێمڕاگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له عه‌فرین روو ده‌دات، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت".