پاشاى ئه‌رده‌ن به هۆى سكاڵاى هاووڵاتييهكهوه راوێژكارێكى خۆى ده‌ركرد
بڕياريدا راوێژكارى تايبه‌تى خۆى له ديوانى پاشايه‌تى له كاره‌كه‌ى دووربخاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پادشاى ئه‌رده‌ن، عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، بڕياريدا راوێژكارى تايبه‌تى خۆى له ديوانى پاشايه‌تى له كاره‌كه‌ى دووربخاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتييه‌ك سكاڵاى له دژ تۆمار كرد.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 15ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، ديوانى پاشايه‌تى ئه‌رده‌ن له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئاشكرايكرد، كه داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عسام عه‌بدولڕه‌ئوف روابده په‌سند كراوه.
روابده كوڕى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى ئه‌رده‌ن، عه‌بدولڕه‌ئوف روابدهيه.
صدرت الإرادة الملكية السامية بالموافقة على قبول استقالة معالي السيد عصام عبدالرؤوف الروابدة/ مستشار في الديوان الملكي الهاشمي من منصبه اعتبارا من تاريخ 15/2/2018 #الأردن عاجل #بترا pic.twitter.com/ojOjZz7vLM
— Jordan News Agency (@Petranews) ١٤ فبراير، ٢٠١٨
هۆكارى ئه‌و بڕياره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و راوێژكاره‌ى پادشا له سه‌ر رێگه‌ى خێرايى نێوان عه‌مان و پارێزگاى ئيربد له باكوورى وڵات سهرهڕۆيانه ئۆتۆمبێلى لێخوڕيوه و كێشه‌ى بۆ شوفێرى پاسێك درووست كردووه.
شوفێرى پاسه‌كه رايگه‌ياندووه، راوێژكاره‌كه‌ى پاشا رێگه‌ى پێگرتووه و ناچارى كردووه بوه‌ستێت و په‌يوه‌ندى به ئاسايشى گشتييه‌وه كردووه، سه‌رپێچى بۆ شوفێرى پاسه‌كه بنووسن و سزاى بده‌ن.
دواى لێكۆڵينه‌وه ئاسايشى گشتى رايگه‌ياند، ئه‌و پۆليسه‌ى سه‌رپێچى بۆ شوفێرى پاسه‌كه نووسيوه، په‌له‌ى كردووه و به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يان و پرسيار كردن له سه‌رنشينانى پاسه‌كه، شوفێرى پاسه‌كه هيچ سه‌رپێچييه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
ما حدا أحسن من حدا إلا بالإنجاز
— عبدالله بن الحسين (@KingAbdullahII) ١٤ فبراير، ٢٠١٨