به به‌شداری مه‌سروور بارزانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستیپێكرد
بڕیاره چه‌ند دیدار و چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه به‌شداربووه‌كان هه‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به به‌شداری و ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
ئۆرسۆلا ڤۆنده‌ر لایه‌ن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، له وتاری ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێزی پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی شه‌ڕی دژی داعش بوون و له‌لایه‌ن راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان پێكراوه.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا كردووه و بڕیاریشه چه‌ند دیدار و چاوپێكه‌وتنێكیشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه به‌شداربووه‌كان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومه‌ت، به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا بكه‌ن و چه‌ند دیدارێك ئه‌نجام بده‌ن.
.jpg)
.jpg)