نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆبوونەوە
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی بووه له شه‌ڕی دژی داعش
K24 - میونشن:
له پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی ميونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان لە شەڕی دژی تیرۆر و رێكارەكانی رووبەرووبوونەوەی كرد و جەختیان لە ھەماھەنگی ھەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا كردەوە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی بووه له شه‌ڕی دژی داعش و له‌لایه‌ن راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه به سه‌ركه‌توویی مه‌شق و راهێنانییان پێكراوه.
54 مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری نزیکەی 600 سەرۆک، سەرکردە، سیاسەتڤان، پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی جیهان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا باسی چەندین تەوەر دەکرێت, لە نێویاندا شەڕی دژی تیرۆر، ئاسایشی نێودەوڵەتی، كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، رۆڵی یەكێتی ئەوروپا لە كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و كێشەی پەنابەران.