جۆزیف بایدن بۆ كوردستان 24: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیمان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم ئه‌نجامدا
جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا: خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ كورد هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له میونشن، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بایدن ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم ئه‌رێنی بوو.
بایدن له لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان باش بوو، خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ كورد هه‌یه و خۆشحاڵ بووم كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پێشنیازی بونیاتنه‌رانه‌ی پێشكه‌ش به به‌غدا كردووه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستا".
جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "ئێستا به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانمه قۆناغی داهاتوو، كه هه‌ولێر و به‌غدا ده‌توانن كێشه‌كانیان له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ له‌په‌راوێزی كۆنفرانسی میونشن هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی كرا.
ماوه‌ی دوو رۆژه شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی میونشن له وڵاتی ئه‌ڵمانیان، كه تایبه‌ته به تاووتوێكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئاسایش و ساڵانه له‌و وڵاته ده‌به‌سترێت، بۆ ئه‌مساڵیش كۆنگره‌كه به به‌شداری 21 سه‌رۆك كۆمار و حكوومه‌ت و 80 وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری و زیاتر له 600 به‌رپرسی ئاسایش و ئه‌كادیمیا به‌ڕێوه ده‌چێت.