به‌ڤیدیۆ.. سروه عه‌بدولواحد: سلێمانیم بۆ شاسوار جێهێشتووه و خۆم له‌سه‌ر لیستی عه‌بادی كاندید ده‌كه‌م
سروه عه‌بدولواحید ناوی هه‌رێمی كوردستان ناهێنێت و پارێزگاكانی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق هه‌ژمار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای پرێس جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق خۆی له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندید ناكات، به‌ڵكو خۆی له‌سه‌ر لیستی "سه‌ركه‌وتن" ده‌پاڵێوێت، كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
عه‌بدولواحید له دیداره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌غدای پایته‌خت كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراقه به كورد و عه‌ره‌به‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ناوی هه‌ولێر بكات.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌و كاندیده‌ی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی كاتێك ناوی پارێزگاكانی عێراق ده‌هێنێت، ئاماژه به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ناوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش له ریزبه‌ندی پارێزگاكانی عێراق هه‌ژمار ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر باوه‌ڕبوونی خۆی به عێراقێكی یه‌كپارچه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه خزمه‌ت به عێراقێكی خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی نیشتیمانی یه‌كگرتوو بكه‌م".
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌و كاندیده‌ی لیستی عه‌بادی ده‌ڵێت: "ئه‌و وه‌كو قه‌واره ده‌ست له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكێشێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك دڵسۆزی خۆی بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو ئه‌مجاره‌یان سه‌ركێشی ده‌كات و له لیستی كوردی ده‌كشێته‌وه و له‌لیسته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی خۆی به‌ربژار ده‌كات"، كه زۆرینه‌ی شیعه مه‌زهه‌به.
له‌باره‌ی چوونی شاسوار عهبدولواحیدی براكه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌ڵێت: "من سلێمانیم بۆ شاسوار جێهێشتووه و ده‌نگده‌رانی ئه‌مجاره‌م خه‌ڵكی شاری به‌غدان نه‌ك هی سلێمانی".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌و لیسته‌ی كه سروه عه‌بدولواحید ده‌یه‌وێت خۆی له‌سه‌ری كاندید بكات، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌رۆكه‌كه‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادییه، ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه و، دواجاریش ده‌یه‌وێت به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق له17% بۆ 12.7% كه‌م بكاته‌وه.