هه‌فته‌ى داهاتوو بڕه پاره‌ى هاندانى مامۆستايان دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕياريدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕياريدا، هه‌فته‌ى داهاتوو، ئه‌و بڕه پاره‌يه كه به پاره‌ى هاندانى مامۆستايان ناسراوه دابه‌ش بكات.
له ئاگادارييهكدا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم مامۆستايانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌و بڕه پاره‌يه دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتر چه‌ند جارێك بۆ مامۆستايانى ناو شار 100 هه‌زار دينار و بۆ مامۆستايانى ده‌ره‌وه‌ى شاريش 150 هه‌زار دينارى عێراقى وه‌ك هاندان دابه‌شكراوه. دواين جار ئه‌و هاندانه درابێته مامۆستايان سێ مانگ به‌ر له ئێستا بووه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌نجوومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى له سلێمانى هه‌ڕه‌شه‌ى بايكۆتى ده‌واميان راگه‌ياند و بڕيارياندا يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو خۆپيشاندان ئه‌نجام بده‌ن، به مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تى دژى دواكه‌وتنى مووچه‌كانيان.