شێركۆ جه‌وده‌ت: به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى چاكسازى مانگانه 100 مليار دينار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه
هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه ياساى چاكسازى له په‌رله‌مان په‌سند ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارى كوردستان، له فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، شێركۆ جه‌وده‌ت، رايگه‌ياند، يه‌كگرتوو دژى په‌سندكردنى مادده‌ى سێيه‌مى پرۆژه ياساى چاكسازى بوو، چونكه دادپه‌روه‌رى تێدا نييه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماى خانه‌نشينى يه‌كناگرێته‌وه. گوتيشى: ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌يه جێبه‌جێبكرێت، مانگانه زياتر له 100 مليار دينار بۆ گه‌نجينه‌ى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر (08:00)ـى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى ليژنه‌ى وزه له په‌رله‌مانى كوردستان باسى هۆكارى تاوتوێكردنى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ى له په‌رله‌مان كرد و گوتى: "به هۆى هه‌لومه‌رجى ناوخۆيى، فشاره ده‌ره‌كييه‌كان، ئاماده‌باشى په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌يه‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چاكسازييانه ئه‌نجام بده‌ن. به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه گه‌وره‌يه‌ى به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه دێرينه‌كان، كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان، مووچه خۆران و فه‌رمانبه‌ران كراوه، به‌و هه‌موو پێشێلكارييه‌ى له خانه‌نشينى ناياسايى، فره مووچه‌يى بنديوار، ياريكردن به پله به‌ندى وه‌زيفى، ئه‌گه‌ر ئه‌و چاكسازييه‌ى ئێمه دامان ناوه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت، مانگانه بڕى زياتر له سه‌د مليار دينار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت. ئه‌وه‌ش چاره‌كێكى ئه‌و پاشه‌كه‌وتى موچه‌يه‌يه، كه مانگانه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت بيدات و به شێوه‌يه‌كى ناياسايى بڕاوه".
گوتيشى: "ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌ى خانه‌نشينى ناياساين، ئه‌و هه‌زاران هه‌زاره‌ى بن ديوارن، ئه‌و هه‌زارانه‌ى فره مووچه، دوو مووچه و سێ مووچه و به‌روژوورن، ئه‌وانه‌ى بێ ئه‌وه‌ى يه‌ك رۆژ ده‌واميان كردبێت خانه‌نشينى ناياسايى كراوون، پله‌يان دراوه‌تێ، كراون به پله‌ى تايبه‌ت، جياووكى تايبه‌تيان دراوه‌تێ به ناياسايى، موخه‌سه‌ساتى ناياساييان دراوه‌تێ، نامێنن و ئێمه ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ ياسا، ئه‌مانه ياسايان هه‌يه، به‌ڵام پێشێلكارى ياسايى كراوه. پێويسته چاكسازى راسته‌قينه بكرێت بۆ ئه‌وانه‌ى فه‌رمانبه‌رى راسته‌قينه‌ن هه‌قيان وه‌ربگرن".
بێژه‌رى كوردستان24 له ميانى پرسيارێكدا گوتى: "ماوه‌ى دوو رۆژه كۆده‌بنه‌وه، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانه و پرسيارى هه‌يه، له‌وانه يه‌كه‌م:ته‌نيا چه‌ند خاڵێكى كه‌م په‌سند كراوون، دووه‌م: پله باڵاكان له لايه‌كه‌وه كه‌مده‌كرێته‌وه، له لايه‌كى ديكه‌وه پێيان ده‌درێته‌وه، سێيه‌م: ئه‌وانه‌شى له بوارى سه‌ربازين، له لايه‌كه‌وه لێيان ده‌بڕن، به‌ڵام به پرۆژه‌يه‌كى ديكه ده‌يانده‌نه‌وه، ئايا خه‌ڵك به‌م شێوه‌يه ده‌توانێت ئومێدى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى چاكسازى هه‌بێت.. له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌دا شێركۆ جه‌وده‌ت، باسى له‌وه‌كرد، "هه‌ڕه‌شه، رووبه‌ڕووى چاكسازى ده‌بێته‌وه. هه‌موو چاكسازييه‌ك له‌و گه‌نده‌ڵكارانه ده‌دات، كه پێشتر ئه‌و كارانه‌يان قبووڵ كردووه. له‌سه‌ر قوتى خه‌ڵك فره مووچه بوون و له داهاتى گشتى به ناياسايى بڕێكى زۆريان داپچڕيوه".
گوتيشى: "ئه‌م شه‌ش مادده‌يه‌ى په‌سند كراوون، وه‌ك كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى چاكسازييه‌كه‌ن. باس له فره‌مووچه‌يى و خانه‌نشينى ناياسايى ده‌كات. سه‌باره‌ت به پله تايبه‌ته‌كان به داخه‌وه، ئێمه وه‌ك يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووين، مادده‌ى سێيه‌م په‌سند بكرێت و دژى وه‌ستاينه‌وه و به چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك كه پاراستنى مافى خانه‌نشينى ده‌سته‌به‌ر ده‌كرا و مه‌وداى نێوان به‌رزترين پله و نزمترين پله دابين ده‌كرا، داواى ئه‌وه‌مان ده‌كرد، مووچه‌ى خانه‌نشينى له هه‌رێم له 400 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌داخه‌وه، ئه‌و پرۆژه‌يه‌مان ده‌نگى نه‌هێنا و ئێمه‌ش ده‌نگمان نه‌دا به‌و مادده‌يه".
له وه‌ڵامى پرسيارى "بۆچى په‌رله‌مانتاران به‌وه رازيبوون به له‌سه‌دا 25ى مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تيان خانه‌نشين بكرێن"، له وه‌ڵامدا شێركۆ جه‌وده‌ت گوتى: "ئێمه بڕوامان وابوو، نابێت په‌رله‌مانتار و وه‌زير به چوار ساڵ خانه‌نشين بكرێت و ئه‌وه هه‌ڵه‌يه به‌رامبه‌ر به خانه‌نشينى ده‌كرێت، پاره‌ى خانه‌نشينى له لێبڕينى مانگانه‌يه و دواتر پێى ده‌درێته‌وه، نابێت كه‌سێك پاره‌ى لێ نه‌بڕابێت، پێى بدرێته‌وه. ئێمه دژى له‌سه‌دا 25 وه‌ستاينه‌وه، به‌ڵام زۆرينه ده‌نگى بۆ دا و ئێمه دژى وه‌ستاينه‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "به‌شه قورسه‌كه‌ى چاكسازى تێپه‌ڕيوه و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئاسانتره، له هه‌فته‌ى داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه حكومه‌ت بتوانێت ئه‌وه‌ى دانراوه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت".
ئ.ر