به فه‌رمی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یه
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر: به‌هۆی كێشه‌ی زۆر و ناڕێكی من یووسف كاكێ ـم دوورخسته‌وه

یانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی به ده‌زگاكانی راگه‌یاند ناساند و سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولیڕ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت ئه‌و راهێنه‌ره عه‌ره‌به سه‌رپه‌رشتتی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی كوردستانیش ده‌كات و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریش ئه‌نجام ده‌دات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 شووباتی 2018، یانه‌ی هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا به فه‌رمی عه‌لی وه‌هابی به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ناساند.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و راهێنه‌ره سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی كوردستانیش ده‌كات و ره‌نگه گۆڕانكارییه‌كی زۆریش له پێكهاته‌كه بكات.
عه‌بدڵڵا مه‌جید له باره‌ی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی گوتی: دوای تێپه‌ڕبوونی 3 گه‌ڕ هه‌ستمان كرد ناڕێكی و كێشه‌یه‌كی زۆر له پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ساڵی رابردووه‌وه ئه‌م كێشانه به‌رده‌وامی هه‌بووه، بۆیه مه‌به‌ستمان بوو یووسف كاكێ له پۆسته‌كه‌ی دووربخه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌گه‌ڵ هاتنی عه‌لی وه‌هاب بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر 2 یاریزانی نوێ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پایته‌خت كردووه و 5 یاریزانی دیكه‌ش بۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه به‌ڕێوه‌یه، بڕیاریشه ته‌ها قادر وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه له یانه‌ی هه‌ولێر بمێنێته‌وه.