عهبادی نایهوێت پرۆژهی بودجه تێپهڕێنرێت
سهلیم جبووری: تا فراكسیۆنهكان لهسهر پرۆژهی بودجه رێكنهكهون خوێندنهوهی دووهمی بۆناكرێت
K24- ههولێر:
حەیدرە عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی، سێ شەممەی ئەم ھەفتەیە پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ تێپەرێندرێت، لە بەرامبەریشدا، وهك مەلا قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتیدهكاتهوه، سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرجەم فراکسیۆنەکانی راگەیاندووە، تاوەکو رێککەوتنی تەواو لەسەر پرۆژە یاساکە نەكرێت، نەک تێ ناپەرێنرێت، بەڵکو ھەر ناخرێته بهرنامهی كاری دانیشتنهكهش.
پێش چەند رۆژێک لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە بێ ئامادەبوونی ئەندامە کوردەکان کۆبۆوە، ئەوان لهسهر ئهوه كۆكن بوودجە تێپەرێندرێت و پرسەکە کە لە بەرژەوەندی کورد نیە، بە تەواوی دابخرێت، لهمبارهیهوه ئەردەلان نورەدینیش کە پەرلەمانتاری پارتیە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سووربوونی عەبادی لەسەر تێپهراندنی پرۆژە یاسای بودجە تەنھا ھاش و ھوشی میدیاییە، بە پێچەوانەوە عەبادی نایەوێت پرۆژە یاسای بودجە تێپەرێت و دەیەوێت ساڵی ٢٠١٨ بەبێ یاسای بودجە بهڕێ بكات.
تائێستا ھیچ گۆرانکاریەک لە پرۆژە یاسای بودجە عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ نەکراوە، کە داوای فراکسیۆنە کوردستانیەکانە، دواین قسەی عەبادیش لەسەر بودجە ئەوەیە، کە پێوستە ھەر پارێزگایەک بە گوێری ژمارەی دانیشتوانی پشكی خۆی له بودجه پێبدرێت، کوردیش دەڵێت ئەو ١٢ لە سەدایەی بۆ کورد داندراوە، نەک بەشی پارێزگاکان ناکات، بەڵکو بەشی مووچەی فەرمانبەرانیش ناکات.
H.B