حكوومه‌تی شه‌راكه‌ت له عێراق به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاو ده‌نێت
"حكوومه‌تی زۆرینه له عێراق ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌ڕه‌خسێنێت"
K24- هه‌ولێر:
لایه‌نه كوردستانییه‌كان، بۆچوونی جیاوازیان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه له عێراق هه‌یه، به‌شێكیان حكوومه‌تی زۆرینه به واتای مه‌رگی عێراق وه‌سف ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌یان به‌گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕواننه زۆرینه‌ی سیاسی له عێراق و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، حكوومه‌تی زۆرینه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆ جیابوونه‌وه‌ی كورد له‌عێراق.
له‌مباره‌شه‌وه، سابیر ئیسماعیل، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه له عێراق به كاره‌سات ناوده‌بات و دووپاتیده‌كاته‌وه، له زۆرینه‌ی سیاسی‌دا زیانی گه‌وره به‌ر كورد و سوننه ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێویسته كورد و سوننه بۆ رێگریكردن له‌م حاڵه‌ته، هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كبخه‌ن.
له‌كاتێكیشدا كه كورد به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ی خواستی خۆی بۆ جیابوونه‌وه له عێراق تێر بكات، به‌شێك له لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان، حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌ڕه‌خسێنێت، چونكه حكوومه‌تی زۆرینه هۆكارێكه بۆ گه‌شبوونه‌وه ئاگری مه‌زهه‌بی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی تایفی.
عه‌لی گرده‌سۆری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی زۆرینه‌به‌واتای زیاتر باڵاده‌ستی شیعه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراقه" و، ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، "حكوومه‌تی زۆرینه رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق".
بەشێک لە شیعەکان پێشنیازی حکومەتی زۆرینەیان کردووە و نووری مالیكیش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و پێشنیازه‌ی شیعه‌كان ده‌كات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشبینی ده‌كرێت هەڵبژاردنە چاوەروانکراوەکەی عێراق چارەنوسی ئه‌و ولاته یەکلايی بکاتەوە, بە تایبەت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا, شیعەکان پێشنیازی پێکهێنانی زۆرینە دەکەن و کوردیش رەتی دەکاتەوە و سونەش هەڵوێستی روون نیە.