ئومێد خۆشناو: بڕى خانه‌نشينى پله تايبه‌ته‌كان كه‌مكرايه‌وه و دوو مووچه‌يى له كوردستان نامێنێت
13 مادده‌ى پڕۆژه ياساى چاكسازى پهسندكراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، ئومێد خۆشناو، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه په‌يامنێرى كوردستان24 تێيدا ئاماده‌بوو، رايگه‌ياند، 13 مادده‌ى پڕۆژه ياساى چاكسازى پهسندكراوون و ده‌ستكه‌وتى گرنگيان تێدايه بۆ مووچه‌خۆر و خانه‌نشينانى هه‌رێمى كوردستان.
ئومێد خۆشناو له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى مادده پهسندكراوهكانى پڕۆژه ياساكهوه گوتى: "دانيشتنى په‌رله‌مان تا دره‌نگانى ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه ياساى چاكسازى و ئه‌گه‌ريش ته‌واو نه‌كرا، ئه‌وا له داهاتوويهكى نزيكدا په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و ته‌واوى ده‌كات".
ئومێد خۆشناو له باره‌ى خاڵه پهسندكراوهكانهوه گوتى: "ئه‌وه‌ى تا ئێستا په‌سند كراوه، ئه‌مانه‌ن: پاككردنه‌وه‌ى ليستى شه‌هيدان و زيندانيانى سياسى، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕيارى خانه‌نشينى ناياسايى، كه لاى هه‌مووان روونه، له ساڵانى رابردوو به هه‌ر هۆكارێك بووبێت، ژماره‌يه‌كى زۆر كه‌سى ناشايسته خانه‌نشين كرابوون، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشينى پله تايبه‌ته‌كان يه‌كێكى ديكه له گفتوگۆكان بوو و هه‌ميشه باسى ده‌كرا، بڕيارى ئه‌وه‌ش درا، بڕى خانه‌نشينى پله تايبه‌ته‌كان كه‌مكرايه‌وه. خاڵێكى ديكه، نه‌مانى فره مووچهييه. ئه‌وانه‌ى زياتر له مووچهيهكيان هه‌بووه، به پێى ئه‌م ياسايه، هيچ كه‌سێك نامێنێ زياتر له مووچه‌يه‌ك وه‌ربگرێت، ته‌نيا كه‌سوكارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و زيندانيانى سياسى نه‌بێت، كه ئه‌وان مووچهكهيان وه‌ك مينحهيهكه. خاڵێكى ديكه، به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشينى پله نزمه‌كان، دواى جێبه‌جێكردنى ئه‌م ياسايه، هيچ خانهنشينێك له 300 هه‌زار كه‌متر وه‌رناگرێت".
گوتيشى: "خاڵێكى ديكه، يهكخستنهوهى يه‌كه‌ى ژمێريارى يه‌كه سه‌ربازييه‌كانى يه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌بێت بۆ يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان".
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ئه‌وه‌شى گوت: "له مادده‌ى سێزده پێشنيازى ئه‌وه‌مان كرد، ده‌سته‌به‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكرێت و بتوانرێت ئه‌و پاشه‌كه‌وته سوودى لێ وه‌ربگرێت و به‌كارى بهێنێت له مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا و ئه‌وه‌ش په‌سند كرا".
له باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خاوه‌ن پێداويستييه تايبه‌ته‌كان، گوتى: "خاوه‌ن پێداويستييهكانيش نيگه‌رانيان هه‌بوو، كه به پێى ره‌شنووسى پرۆژه‌كه، دهرماڵهيان ده‌بڕدرێت يان ئه‌و مينحهيهى هه‌يان بووه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام ئێمه هاوڕاين كه ئه‌و پرسه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ين".
روونيشيكرده‌وه، "به گوێره‌ى زانيارى وه‌زيرى دارايى به جێبه‌جێكردنى ئه‌و ياسايه بڕى 150 مليار دينار بۆ خه‌زێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حكومه‌ت بتوانێت هه‌موو مانگێك جارێك به رێكوپێكى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو بدات".
ئومێد خۆشناو باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌ويش ياساكه ته‌واو نه‌بێت، ئه‌وا له نزيكترين واده‌دا ته‌واوى ده‌كه‌ين و تا دره‌نگانى شه‌ويش به‌رده‌وام ده‌بين".
روونيشيكرده‌وه، "به‌شێك له بڕگه و مادده‌كان پێويستيان به رێنمايى و په‌يڕه‌وه له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه و پێويسته بۆيان دابنرێت و هه‌م په‌رله‌مان و هه‌م حكومه‌ت جديين له جێبه‌جێكردنى ياساكه".
ئ.ر