شێركۆ جه‌وده‌ت: حسابى بانكى بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه
په‌رله‌مان داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕيارى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، شێركۆ جه‌وده‌ت، تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، له پرۆژه ياساى چاكسازى مادده‌يه‌كى تايبه‌ت به كردنه‌وه‌ى حسابى بانكى بۆ فه‌رمانبه‌ران په‌سند كرا.
سه‌رۆكى ليژنه‌ى پيشه‌سازى و وزه له په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، "دواى گفتوگۆيه‌كى سه‌خت له په‌رله‌مانى كوردستان، ئێمه داوامان كرد، ناكرێت به پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه پاكێجى چاكسازى جێبه‌جێ بكرێت، بۆيه پێويسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. هه‌روه‌ها داوامان كرد، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك حسابێكى بانكى هه‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و پاشهكهوتهى له مووچه‌ى كراوه، بخرێته سه‌ر ئه‌و حسابه بانكييه و فه‌رمانبه‌ر بتوانێت مامه‌ڵه‌ى پێوه بكات و به‌لانيكه‌م بۆ قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت و رسومات و باج و پاره‌ى ئاو و كاره‌با به‌كارى بهێنێت".
گوتيشى: "دواين شت ئه‌وه‌يه پێويسته ئه‌و پاشه‌كه‌وتى مووچه‌يه به زووترين كات هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه بڕيارى په‌رله‌مان و حكومه‌ت، چونكه نوێنه‌رى حكومه‌تيش له كۆبوونه‌وه‌كه بوون. ئێمه فشارمان كرد پاشه‌كه‌وت به ته‌واوى نه‌مێنێ. به‌ڵام توانيمان بگه‌ين به‌وه‌ى حسابى بانكى بۆ مووچه‌ى پاشه‌كه‌وت كرا‌و بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش زامنى ئه‌وه‌يه كه پاره‌يان نافه‌وتێت و مافى مامهڵهكردنيان ده‌بێت به‌و حسابه بانكييه".
شێركۆ جه‌وده‌ت باسى له‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تى دارايى راسپێردرا بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ياسايه. بۆ ئه‌وه‌ى حسابى بانكى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه. له‌سه‌ره‌تا ئه‌و حسابه وه‌ك ژماره ده‌بێت و سه‌رجه‌م مووچه و پاشه‌كه‌وتى مووچهكراوى فه‌رمانبه‌رانى تێدا ههڵدهگيرێت و به كارتى ئه‌ليكترۆنى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. چونكه بڕێكى زۆرى پاره‌ى حكومه‌ت لاى فه‌رمانبه‌رانه و به‌و كارته و له رێى ئه‌و حسابه بانكييهوه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. تا كۆتايى به بڕيارى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌هێنرێت و وه‌زاره‌تى دارايى راسپێردرا به سيستمێك ئه‌و پرسه رێكبخرێت".
دانيشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه ياساى چاكسازى و نه‌هێشتنى خانه‌نشينى ناياسايى به‌رده‌وامه.
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئاشكراشيكرد، له باره‌ى پادداشتى خاوه‌ن پێداويستييه تايبه‌ته‌كان، بڕياردراوه، بابه‌تى دوومووچهيى به‌سه‌ر ئه‌واندا نه‌سه‌پێندرێت و ئه‌وان ئه‌گه‌ر مووچه‌يه‌كى ديكه‌يان هه‌بێت و فه‌رمانبه‌ر بن، پادداشتى خۆيان لێ نابڕێت.
ئ.ر