عه‌بادى: له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ جه‌يهان رێككه‌وتووين
له باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، هه‌واڵه‌كه‌ى له سه‌ر زارى حه‌يده‌ر عه‌بادى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ به‌رپرسانى عێراق رايانگه‌ياند، پرۆسه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران له رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه شكستيهێناوه، به هۆى ئه‌و ره‌وشه ئه‌منييه‌ى له ناوچه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه.
رۆژى 25ى ئه‌م مانگه، له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان24، سه‌فين دزه‌يى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند، حكومه‌تى هه‌رێم پێشنيازيكردووه، به‌غدا له رێگه‌ى سۆمۆوه نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى توركيا بكات بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى عێراق زياد بێت.
سه‌فين دزه‌يى گوتيشى: "ئه‌و نه‌وته‌ى پێشتر هه‌رێم هه‌نارده‌ى ده‌كرد، ئێستا له ده‌ستى حكومه‌تى فيدراڵه. به‌شێكى كه 40 تا 50 هه‌زار به‌رميله به تانكه‌ر ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت. ئه‌وى ديكه‌ى ده‌خرێته‌وه ژێر خاك. واته حكومه‌تى عێراق سوودى لێ نابينێت. له برى ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و نه‌وته به بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى توركيا بكرێت. سۆمۆ خۆى سه‌رپه‌رشك بێت له فرۆشتنى. ئه‌و داهاته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ده‌بێته داهاتێكى زياتر بۆ عێراق و ئه‌گه‌ر بودجه‌ش په‌سند بكرێت و داهاتى عێراق زياتر بێت، بێگومان كورديش لێى سوودمه‌ند ده‌بێت".
ئ.ر