فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان: هەندێک لایەن بۆ سواڵی دەنگ هاووڵاتییان چەواشە ده‌کەن
فراكسیۆنی پارتی: دوای وه‌ڵامی په‌رله‌مان و حکومه‌ت هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان ده‌بێت و ته‌واوی راستیه‌کان ده‌خه‌ینه‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
فراکسیۆنی پارتی، لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاکسازی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کرا و دواتر رێكکاره یاساییه‌کان گیرانه به‌ر، دوێنێ دره‌نگانی شه‌و یاساکه په‌سند کرا.
فراکسیۆنی پارتی راشیگەیاندووە، ئه‌وانه‌ی موزایه‌ده ده‌كه‌ن، وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ده‌یانه‌وێت رای گشتی به‌لاڕێداببه‌ن وچه‌واشه‌ی بکه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی پارتی داواش ده‌كات، هه‌رچی زووه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌ت، ئامانج و ڕاستی پڕۆژه‌که بۆ ڕای گشتی بخه‌نه‌روو. ئاشکرایکردووە، ٧٠ په‌رله‌مانتار ده‌نگی بە پڕۆژەکە و ٦٨ ئه‌ندام په‌رله‌مانیش ده‌نگیان بە کۆی پڕۆژه‌که داوه و، هیچ په‌رله‌مانتارێک یاخود فراکسیۆنێک دژی نه‌بووه. ئاماژەی بەوەشداوە، دوای وه‌ڵامی په‌رله‌مان و حکومه‌ت، هه‌ڵوێستی فه‌رمیان ده‌بێت و ته‌واوی راستیه‌کان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یاسای خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و یاسایه رووبه‌ڕووی لێشاوێك ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی بووه‌وه، كه تێیدا تێبینی زۆریان له‌سه‌ر بڕی ئه‌و پاره‌یه هه‌بوو، كه دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌یان له په‌رله‌مان بۆماوه‌ی 4 ساڵ، وه‌ك ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینی بۆیان دیاریكراوه.
هه‌رئه‌مڕۆش، له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنانه‌ى دایه‌وه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاراسته‌ی په‌سندكردنى مادده‌ى خانه‌نشينكردنى په‌رله‌مانتاران كرابوو و جه‌ختی كردبووه‌وه، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌نگیان به‌و پرۆژه یاسایه داوه.
H.B