به‌ڤیدیۆ.. هۆسه‌یه‌كی عه‌ره‌به‌كان عه‌ممار حه‌كیم ناچار ده‌كات له‌شوێنی هۆسه‌كه رابكات
له هۆسه‌كه‌دا درووشمی "پێشان سه‌دامێك هه‌بوو ئێستا هه‌زار سه‌داممان هه‌یه" به‌ڕووی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌دا گوترایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیمه‌نی سه‌ردانی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه بۆ یه‌كێك له شاره‌كانی باشووری عێراق نیشان ده‌دات و، له گرته‌كه‌دا پیاوێكی عه‌ره‌ب، ده‌ست به هۆسه‌ی عه‌شایه‌ری ده‌كات و، دروشمی "پێشان سه‌دامێكمان هه‌بوو ئێستا 1000 سه‌دام"، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ پێگه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی حكیم بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی هه‌راسانكرد و به‌په‌له هۆسه‌كه‌ی جێهێشت.
پیاوه هۆسه‌كاره‌كه له دروشمه‌كانیدا، كه له نیوه‌دێری شاعیره‌كان ده‌چوون، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد و هه‌موو ئه‌ندامانی حزبه‌كانی به "سه‌دام"ـێكی هاوچه‌رچ چوواند و، به دزینی سه‌روه‌ت و خێری عێراق تۆمه‌تباریكردن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه هۆسه‌كاره، كه جلێكی نه‌ریتی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی پۆشیبوو، عه‌ممار حه‌كیمی وه‌ستاند و داوای لێ‌كرد، كه له‌چه‌ند درووشمێكدا هۆسه‌یه‌ك پێشكه‌شی حه‌كیم بكات، ده‌ستی به هۆسه‌كه‌ی كرد و له درووشمه‌كانیدا كه له‌زمانی عه‌ره‌بی عێراقی به "ئه‌هزوجه" ده‌ناسرێت گوتی: "خه‌ڵكێكی زۆر قوربانیدا و زۆرێك له‌ئێمه هه‌تیو بووین .. پیش‌تر ته‌نیا یه‌ك سه‌دام و ئێستا 1000 سه‌دام هه‌یه .. مخابن و هه‌زار حه‌یف وه‌ڵڵا له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆ ده‌خه‌وین"، كۆتایی هۆسه‌كه‌شی به دێرێك ته‌واو كرد و گوتی: "خێر و بێره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌مان زۆره و حزبه‌كان هه‌مووی بۆخۆیان ده‌دزن".
ئه‌م گوتانه‌ی هۆسه‌كاره عه‌ره‌به‌كه، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی تووڕه كرد و، حه‌كیم پێی گۆت: ئه‌م قسانه راست نین، و ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ ئاوڕدانه‌وه شوێنی به‌زمه‌كه‌ی جێهێشت.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و، له زۆربه‌ی كۆمێنته‌كان ستایشی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقیه‌یان كردووه، هاوكات ره‌خنه‌ی توندیشیان له ئاماده‌بووان گرتووه، كه بۆچی به‌شداریان له هۆسه‌كه‌دا نه‌كردووه و، وه‌ك هه‌میشه به‌له‌چكی عه‌باكانیان له‌پێشوازی حه‌كیمدا به‌ئاوازی هۆسه‌كاره‌كه هه‌ڵنه‌په‌ڕیون.
H.B