گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایی له‌به‌رده‌م شوێنی مانه‌وه‌ی لێژنه‌كانی وردبینی له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا
چالاكوانان بۆ لێژنه‌كانی وردبینی عێراقی: تا به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان له‌سه‌ر رێككاره مهدهنییهكانمان به‌رده‌وام ده‌بین
K24- هه‌ولێر:
بەھۆی بێ ئەنجامی کاری لیژنەکانی وردبینی لەھەرێمی کوردستان و دابەش نەکردنی موچە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی و یەکێتی مامۆستایان و فەرمانبەران، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزاییان له‌به‌رده‌م زانکۆی سلێمانی كه شوێنی حەوانەی لیژنەکانی وردبینییه ئەنجامدا و، هۆشدارییاندا، لەوەی تەواوی ڕێکارە مەدەنیەکان دەگرنە بەر لەپێناو بەدەستھێنانەوەی مافە زەوتکراوەکانی موچەخۆران، دا‌واشیان کرد، بەزووی کارەکانیان کۆتای پێ‌بێنن، بۆئه‌وه‌ی موچە دابەش بکرێت.
هه‌رچه‌نده یەکێتی مامۆستایان له‌به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی عێراق بێ ھیوا بووە، بەڵام دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان له فشاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و درێژە بەڕێکارە مەدەنیەکان دەدەن، تا ئەوکاتەی ھەردوو حکومەت ناکۆکیەکانی نێوانیان بەلاوە دەنێن و ئاوڕێك له بژێوی ژیانی هاووڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه.
لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و دەست بەسەرداگرتنی زۆربەی سەرچاوە دارایەکانی حکومەتی ھەرێمی كوردستان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، فەرمانبەران ڕووی دەمیان لە حکومەتی عیراقە، بۆئه‌وه‌ی موچەکانیان بۆ دابین بکات، کەچی ئەویش بێ گوێدانە داواکان، ھەر ڕۆژەو بینایووەک بەکورد دەگێرێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه چه‌ند لێژنه‌یه‌ك له به‌غدا هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی موژده‌به‌خش له كاری ئه‌و لێژنانهوهی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌دی نه‌كراوه.
H.B