دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتی ده‌ستی پێكرد
دانیشتنه‌كه به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ستیپێكرد و پێشبینی ده‌كرێت به‌بێ گوێدانه مافه داراییه‌كانی كورد پرۆژه یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت
K24- هه‌ولێر:
نێردراوی كوردستان بیست و چار له به‌غدا رایگه‌یاند، دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ تێپه‌ڕاندن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، بۆ ساڵی 2018 ده‌ستی پێكرد.
هه‌وره‌ها ئاشكراشیكرد، وێڕای به‌شدارینه‌كردنی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له دانیشتنی په‌رله‌ماندا، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكانی كورد و پێشێلكردنی مافه داراییه‌كانی كوردستان، 180 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی عێراق به‌شداری ئه‌و دانیشتنه‌یان كردووه.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ به‌بێ ئاماده‌بوونی كورد له دانیشتنهكا پرۆژه یاسای بودجه بخرێته ده‌نگدانه‌وه و، ده‌شگوترێت كه لایه‌نه‌كانی غه‌یره كورد له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه رێككه‌وتوون، له‌كاتێكدا فراكسیۆنی كوردستانییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه به‌و ره‌شنووسه‌ی ئێستا تێپه‌ڕێندرێت، هه‌ڵوێستی دیكه‌یان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ده‌بێت و، پێشبینی ده‌كرێت به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه به‌بێ گوێدانه مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، كوردیش ده‌ستبه‌رداری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بێت.
پێشتریش، جه‌بار ئه‌لعه‌بادی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق كه كه‌سێكی نزیك له عه‌بادییه، له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو، به‌بێ به‌شداریكردنی كورد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ جبووری گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه. گوتیشی: "سه‌رۆك وه‌زیران هه‌مواركردنه‌وه و زیادكردنی پشكی هه‌رێم له پرۆژه یاسای بودجه‌دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكردۆته‌وه، رایگه‌یاند: "پرۆژه یاسای بودجه تێده‌په‌ڕێندرێت، جا كورد ئاماده‌بێت یاخۆد نا".
به‌ر له دوو رۆژ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئه‌شواق جاف گوتی: "به‌شداریكردنی كورد له دانیشتنی په‌رله‌ماندا بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه، شه‌رعییه‌تدانه به‌و پێشێلكاری و زوڵم و سته‌مكاریانه‌ی كه حكومه‌تی به‌غدا به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد كردوویه‌تی و، ره‌وایه‌تی به بڕینی قوتی خه‌ڵك و بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان كراوه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، له‌كاتێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به به‌رده‌وامی یاری به ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و جه‌نگی ده‌روونی له‌دژی كورد راگه‌یاندووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 ساڵه مافه‌كانی كورد له به‌غدا پێشێل ده‌كرێن، ئێستا كاتی كشانه‌وه‌یه و تاكه چاره‌سه‌ر خۆداحافیزیكردنه له‌به‌غدا.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراقدا به رێژه‌ی 17% دیاریكرابوو، له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ به بڕیارێكی حهدیهر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و رێژه‌یه بۆ 12.67% كه‌مكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی كورد له‌به‌غدا به‌دوای خۆیدا هێنا و، لایه‌نه كوردستانییه‌كان به درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی كورد له‌لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق وه‌سفی ده‌كه‌ن و، به ته‌واوكه‌ری رووداوه‌كانی ئه‌نفال، كیمیاباران، جینۆساید و هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له 16 ئوكتۆبه‌ری 2017 لێكده‌ده‌نه‌وه.
H.B