مسته‌فا هيجرى: چاوڕێ ده‌كه‌ين گۆڕانكارى له‌ ئێران رووبدات

حدکا ئامادەکاری کردووە

K24 – هه‌ولێر:

مسته‌فا هیجری، سكرتێرى گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌باره‌ت به‌ ستراتيژ و پلانى داهاتووى پارته‌كه‌ى له‌ باره‌ى پرسى كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، رايگه‌ياند، ئه‌وان چاوه‌ڕوانى روودانى گۆڕانكارين له‌ ئێراندا.

لە ميانى به‌شداريكردنى له‌ بەرنامەی باسی رۆژدا، مسته‌فا هیجری، سكرتێرى گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران،  به‌ کوردستان24ی راگەیاند، ئەوان چاوەڕی دەکەن لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕانكاری دروست ببێت.

گوتيشى: حدکا ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکدا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رۆڵی بەرچاوی هه‌‌بێت.

ئ.ر