رێگه‌ی هه‌ولێر - كه‌ركووك كرایه‌وه
ته‌واوی رێگه‌كانی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه ده‌كرێنه‌وه به هه‌ولێر - مه‌خمووریشه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك رایگه‌یاند، بڕیاری كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر – كه‌ركووكیان جێبه‌جێ كرد و ئه‌و به‌شه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه, كراوه‌یه.
كه‌مال كه‌ركووكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌ك نیازپاكییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی ئه‌و رێگه‌یه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندایه، كراوه‌یه.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له‌به‌رده‌م بارهه‌ڵگره‌كان ده‌مێنێت، به‌ڵام دڵنیایی ئه‌وه‌یدا له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا ئه‌و گرفته‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
كه‌مال كه‌ركووكی دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌و شێوه‌یه نامێنێت، یان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یانیش چه‌ندین رێگه‌ی دیكه هه‌یه بیگرنه‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاری كردنه‌وه‌ی رێگه‌كان، رێگه‌ی هه‌ولێر – مه‌خموور و رێگه‌كانی دیكه‌ش، كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه، ده‌كرێنه‌وه.
لەدوای رووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەرەوە، رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکووک و مەخموور داخرا، ئێستاش ئه‌و به‌شه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه كراوه‌یه.
هه‌فته‌ى رابردوو بڕيار بوو رێگه‌كه بكرێته‌وه و ئاماده‌كارى پێويست بۆ كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه كرابوو، به‌ڵام دواخرا. دووباره دوێنێ بڕيار بوو رێگه‌كه بكرێته‌وه، دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ و ئه‌مڕۆش رێگه‌كه كرایه‌وه.
ا. م