به‌رپرسێكی عێراقی: به‌م نزیكانه رێگای نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووك له‌دیوی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه
به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك: چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه ده‌كه‌ین و دواتر ئێمه‌ش رێگاكه ده‌كه‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
میعه‌ن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان و به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرایكرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له دیوی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیش رێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، میعهد سه‌عدی گوتی، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دیوی خۆیانه‌وه به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركووك - هه‌ولێریان لابردووه و، رێگاكه‌یان كردۆته‌وه"، گوتیشی، "ئێمه چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی ناحیه‌ی پردێ ده‌كه‌ین و، دواتر راسته‌وخۆ ئێمه‌ش رێگاكه ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌عدی گوتیشی: "هه‌ماهه‌نگیمان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا هه‌یه و، له‌كاتی كردنه‌وه‌یدا له‌دیوی خۆمان پاراستنی ئاسایشی رێگاكه له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌یه و، له دیوی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وان ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی رێگاكه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند شاهێدحاڵێك باسی ئه‌وه‌یانكردووه، تائێستا هێزه عێراقییه‌كان گرنگییان به‌و بڕیاره‌ی هه‌ولێر نه‌داوه، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه و، وه‌ك ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن، پێناچێت هێزه عێراقییه‌كان نیازی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌یان هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، رێگری له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ له كه‌ركووكه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی پردێوه چه‌ندین جار هه‌وڵیاندا، هێرش بكه‌نه سه‌ر سنووری شاری هه‌ولێر، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه شكستیان پێهێندرا و، له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كاندا پرده‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه زیانی پێگه‌یشت، له‌و كاته‌وه تائێستا رێگای نێوان كه‌ركووك - هه‌ولێر به‌داخراوی ماوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، وه‌ك نیازپاكییه‌ك به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان و، بۆ نزیككردنه‌وه‌ی رێگاكه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دیوی ده‌سڵاتی خۆیان رێگای نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووك كرده‌وه و، به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگاكه‌یان لابردن.
H.B