سه‌فين دزه‌يى: سبه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمييه‌

بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی مەزنی گەلی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فين دزه‌يى، رايگه‌ياند، سبه‌ى پشووى ره‌سمييه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا.

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه‌ له‌ سايتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌:" بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی مەزنی گەلی كوردستان، هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، سبەی دوو شەممە 2018/3/5 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی". 

Fly Erbil Advertisment