سبه‌ى به ئاماده‌بوونى وه‌زيرێكى هه‌نگاريا قوتابخانه‌يه‌كى بنه‌ڕه‌تى له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
زوڵتان باڵوگ، وەزیری توانا مرۆیەکانی هەنگاریا گەیشتە هەولێر و له لايه‌ن فه‌لاح مسته‌فا، پێشوازى لێكرا
K24 – هه‌ولێر:
زوڵتان باڵوگ، وەزیری توانا مرۆیەکانی هەنگاریا گەیشتە هەولێر و له لايه‌ن فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لێكرا.
بڕیارە باڵوگ، سبەی دووشه‌ممه 4ى ئازار/ مارسى 2018، لەگەڵ پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، قوتابخانەيه‌كى بنەڕەتی له هه‌ولێر بكاته‌وه.
