"دوای شكسته‌كه‌یان، رۆیشتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید خه‌ریكه ده‌بێته راستی"
یاریزانه به‌رازیلییه‌كانی پاریس سانجێرمان داوایه‌ك ئاراسته‌ی نێیمار ده‌كه‌ن

دوای شكسته‌كه‌ی سانجێرمان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید و ماڵئاواییكردنیان له چامپیۆنزلیگ، مه‌ترسی رۆیشتنی نێیمار له لایه‌ن یاریزانه به‌رازیلییه‌كانی سانجێرمان به‌ڕوونی هه‌ستیپێكراوه.
ماركینۆس هاوڕێ و هاونیشتیمانی نێیمار له پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئامۆژگاری نێیمار ده‌كات له پاریس بمێنێته‌وه.
یانه‌ی سانجێرمان له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد، راسته‌وخۆ نێیمار دوای ئه‌م رووداوه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌هۆی ماڵئاواییكردنی سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ زۆر دڵته‌نگ بووه و ده‌شڵێت: بێبه‌شبوونیشم له یارییه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه نیگه‌رانی كردووم، ده‌ستخۆشی له یاریزانانی سانجێرمانیش ده‌كه‌م كه هه‌وڵێكی زۆریان له یارییه‌كه‌دا.
ماركینۆس ده‌شڵێت: پێویسته نێیمار ئارام بگرێت، ئێمه متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان پێی هه‌یه و به‌شێكه له پرۆژه‌ی داهاتووی یانه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تیاگۆ سیلڤای به‌رازیلی و كاپتنی یانه‌ی سانجێرمان ده‌ڵێت: پێشتر له‌گه‌ڵ نێیمار و باوكی قسه‌م كردووه و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه له یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه و ناشزانم له داهاتوو چی رووده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركا گۆمه‌كه‌ی شله‌قاندووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار تا دوای مۆندیالی 2018ـی رووسیا بێده‌نگ ده‌بێت و پاشان له پێناو بردنه‌وه‌ی ناسناوی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵ رووده‌كاته یانه‌ی ریال مه‌درید.
