وهزیری پهروهرده باسی مووچهكهی مامۆستایان دهكات
پشتیوان سادق: لەمڕۆوە قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكرێنەوە مەترسی لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نابێت
K24 - ههولێر:
ئهمڕۆ پێنجشهممه 8/3/2018 پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان 24 رایگەیاند: "ھەرێمی كوردستان لە قەیرانێكی دارایی سەختدایە، بۆیە ناتوانێت بەشێوەیەكی رێكوپێك مووچە بدرێت، بەڵام بڕیارە بەمنزیكانە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقیش مووچەیەكی مامۆستایان بدهن".
لەبارەی شكاندنی بایكۆتیشەوە گوتی، ئەگەر لەمڕۆوە قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكرێنەوە مەترسی لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نابێت.