به‌ڤیدیۆ.. دوو ئافره‌ت له ترسی ئاگر له نهۆمی پێنجه‌م ده‌كه‌ونه خواره‌وه
ئافره‌تی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نابێت.. دووه‌م ئافره‌تیش هه‌مان رێگا تاقی ده‌كاته‌وه و هه‌مان چاره‌نووسی یه‌كه‌می ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئاگر به‌ر یه‌كێك له هوتێله‌كانی شاری ئیزمیری توركیا ده‌كه‌وێت، ئافره‌تێك له ترسی ئاگره‌كه هه‌وڵی راكردن ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و رێگایه‌ی بۆ راكردن هه‌ڵی بژاردووه هه‌ڵه‌یه، بۆیه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئازاری زۆر به جه‌سته‌كه‌ی ده‌گات و بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا دیاره، ئه‌وان دوو ئافره‌تن و هه‌ردووكیان هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌نیا دیمه‌نی یه‌كێك له‌و دوو ئافره‌ته بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌واڵه‌كه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، ئافره‌تی دووه‌میش هه‌مان رێگا تاقی كردۆته‌وه و چاره‌نووسی ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوو كه‌وتنه خواره‌وه بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه دوێنێ 7ی ئه‌م مانگه له هوتێلی "ئالیجان" له شاری ئیزمیر روویداوه و، ئێستا هه‌ردوو ئافره‌ته‌كان، كه چه‌ندین شوێنی جه‌سته‌كانیان شكاون، له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، ژماره‌ی بریندارانی ئه‌و رووداوه گه‌یشتۆته 4 كه‌س، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بزانرێت.
H.B