كۆنگرێسمانێكى ئه‌مريكا: ده‌بێت رێگرى له‌و نه‌هامه‌تيانه بكرێت رووبه‌ڕووى كورد ده‌بنه‌وه
بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا كۆكن لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی كورد
K24 – هه‌ولێر:
كۆنگرێسمان، رالف ئابراھام، نوێنەری ويلايه‌تى لویزیانا لە پارتی كۆماریی لە كۆنگرێسی ئەمریكا، پشتيوانى خۆی بۆ پرسی كورد دووپاتكردەوە و رايگه‌ياند، به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا كۆكن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كورد.
ئه‌و كۆنگرێسمانه له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان24، گوتى: "پێویستە لە ھاوكاریكردنی كوردستان و خەڵكەكەی زیاتر بێینە پێشەوە".
گوتیشی: "دەبێت ئەوان رێز لە كورد بگرن، كە شانبەشانی سەربازانی ئەمریكا جەنگاون و لە پێناو ئازادی‌دا خوێنیان ڕشتووە".
رالف هه‌روه‌ها گوتی: "بەرژەوەندییەكانیان وەك ئەمریكا كۆكن لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی كورد و دەكرێت رۆڵی زیاتر بگێڕن لەو رووداوانەی لە ھەرێمەكە روودەدەن".
دووپاتیشیكردەوە، دەبێت ئەمریكا رێگری بكات لەو نەھامەتیانەی رووبەڕووی كورد دەبنەوە.