حكوومهتی ههرێم چهند پرۆژهیهكی خزمهتگوزاری له گهرمیان كردهوه
تێچووی پرۆژهكانی 260 ملیار دیناره
K24 - گهرمیان:
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, چەند پرۆژەیەکی رێگاوبانی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کردەوە و بەردی بناغەی بەشی دووەمی رێگای کەلار - سلیمانی دانا کە ئەم پرۆژانە بڕی 260 ملیار دینارییان تێدهچێت.
بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانیش دەڵین تەواوبوونی پرۆژەکان سەرەڕای کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ, دەبێتە ھۆی خێراترکردنی جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری و ناوچەکەش زیاتر بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
رێگاوبانەکان گرنگترین ئامرازی گواستنەوە و گەیاندنن بۆ ھاوڵاتیان, دەڤەری گەرمیانیش یەکێک بووە لەو شوێنانەی کە کێشەی رێگاوبانی ھەبووە, بۆ کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی رێگاوبان لەو سنوورە ستافی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێم سەردانی گەرمیانیان کرد و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی تریان لەبواری رێگاوبان دانا کە بڕیارە دەست بەکارکردنیان بکرێت.
رێگای نێوان سەنگاو - سەرقەڵا و پردی گردەگۆزینە و رێگای نێوان ڕزگاری کەلار و شەقامی پشتێنەی کەلار و دانانی بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی رێگای کەلار سلێمانی بڕی 260 مليار دیناری تێدەچێت و دەبێتە ھۆکاری کەمبوونەوەی رووداوی ھاتوچۆ و گەشەسەندنی زیاتری گەرمیان و ئاوەدانکردنەوەی چەندین گوندی ناوچەکە.
ا. م