وته‌بێژی یه‌كێتی: دوای ساڵی 1991 ئۆپۆزسیۆنی عێراق پێڵاویان له‌پێ نه‌بوو كوردستان باوه‌شی بۆكردنه‌وه
پیره: ئەوانەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوون بەشێکن لە باشی و خراپی ئەو حکومەتە
K24- هه‌ولێر:
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گوتارێکدا لە شارۆچکەی رانییە رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی 1991 بۆ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق بووە ماڵێک و تەواوی ئەو شتانەی بۆ دابینکردن، کە پێویستیان بوو. گوتیشی، بەشێکی زۆر لە ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی پێلاویان نەبوو لەپێیان بکەن و چەکیان نەبوو، تاوەکو پارێزگاری پێ لە خۆیان بکەن.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، له‌باره‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پیره جه‌ختی كرده‌وه، ئەوانەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوون، بەشێکن لە باشی و خراپی ئەو حکومەتە و ناتوانن له‌و راستییه رابكه‌ن كه خۆشیان پێشتر هاوبه‌شی حكوومه‌ت بوون. ئاماژەی بەوەشدا، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی ئێستای هەرێمی کوردستان بەشێک بوون لە تەواوی کارەکانی حکومەت و، خۆشیان له‌و كهمتهرخهمییانه به‌شدارن كه ده‌خرێنه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم.
H.B