كۆنگرێسمانێكى ئه‌مريكا: به بێ كورد ئێمه له شه‌ڕى داعش سه‌رنه‌ده‌كه‌وتين
پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگ نه‌بێت له هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين
K24 – هه‌ولێر:
سيناتۆرى ئه‌مريكا، كريس ڤان هۆڵن، رايگه‌ياند، "پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگ نه‌بێت له هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين و ده‌بێت ئه‌مريكا ئاماژه‌ى روون به توركيا بدات". هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌ركى ئه‌مريكايه پشتيوانى كورد بكات، چونكه به بێ كورد ئێمه نه‌مانده‌توانى له شه‌ڕى دژ به تيرۆر سه‌ربه‌كه‌وين".
ڤان هۆڵن، له ميانى كۆنفرانسى سييه‌مين ساڵيادى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالى كوردستان له وته‌يه‌كدا گوتى: "ئه‌رك و به‌رپرسيارێتيمان له‌سه‌ر شانه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌درێت تاوانى وا دووباره ببێته‌وه. سى ساڵ به‌ر له ئێستا سه‌دام حوسێن كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد. ئه‌مه تاكه تاوان نه‌بوو، به‌ڵكو له ميانى شاڵاوى ئه‌نفالدا ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى بوونه قوربانى".
گوتيشى: "كاتى خۆى ئێمه سه‌ردانى ئه‌و خه‌ڵكه‌مان كرد، كه ئاواره بوون و چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌س ئه‌نجامدا و ئه‌وان گه‌واهيان دا كه سه‌دام حوسێن چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه و ئه‌و كاتيش گه‌ڕاينه‌وه و راپۆرتێكمان ئاماده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و كاته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هيچ كارێكى ئه‌نجام نه‌دا و ئه‌و كاته ئه‌مريكا گڵۆپى سه‌وزى بۆ سه‌دام حوسێن هه‌ڵكردبوو".
روونيشيكرده‌وه، "پێويسته ئێمه ئه‌و يادانه بكه‌ينه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌يه‌كم پێشكه‌ش كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه به كۆمه‌ڵكوژى بناسرێت، به‌ڵام جيهان شكستى خواردووه له‌و رووه‌وه و نه‌يتوانيوه زامنى ئه‌وه بكات چه‌كى كيميايى به‌كارنه‌هێنرێته‌وه، ئێستا ئه‌و كرداره قێزه‌ونانه‌ى كۆمه‌ڵكوژى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات دووباره ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين و مه‌ترسى روودانى كۆمه‌ڵكوژى كورد له‌و شاره‌دا، ئه‌و كۆنگرێسمانه‌ى ئه‌مريكا ره‌خنه‌ى له بێهه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى گرت و گوتى: "پێويسته كورده‌كان له ياد نه‌كه‌ين، ئه‌وان زۆر مه‌ينه‌تيان چێشتووه. پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ى له ياد بێت، له عێراق و سووريا و ته‌نانه‌ت له ره‌ققه‌ش كورد له پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى تێكشكاندنى داعش بوو. زۆر نيگه‌رانم ئێستا، باس له هێرشى توركيا ده‌كرێت بۆ سه‌ر كورد و گرنگه ئه‌مريكا له پشت ئه‌وانه بوه‌ستێته‌وه، كه پشتيوانى ئه‌مريكا بوون و نابێت فشاره‌كانى توركيا كاريگه‌رييان له‌سه‌رمان هه‌بێت. زۆر گرنگه ئێمه ئاماژه‌يه‌كى روون ئاراسته‌ى توركيا بكه‌ين، چونكه به بێ كورد ئێمه سه‌رنه‌ده‌كه‌وتين و داعش چالاكتر ده‌بوو. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى بوونه قوربانى له پرۆسه‌ى ئه‌نفال ده‌بێت له يادى ئێمه بن. نابێت چيتر بكرێنه قوربانى. به‌رده‌وام ده‌بين بۆ پشتيوانيكردن له كورد. چونكه ئه‌وان له‌و جه‌نگه‌ى ئێمه ئه‌نجاممان دا پشتيوانى ئێمه بوون".
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه و شاڵاوه‌كانى جينۆسايدى كوردستان، به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه رێكخرا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، چه‌ندين به‌رپرس، توێژه‌ر، كۆنگرێسمان و نووسه‌رى ئه‌مريكى به‌شداربوون، له ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاشدا (ئه‌ندرو پيك)، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى عێراق و ئێران به‌شداريكرد.
كۆنفرانسه‌كه له هۆڵى (نيوزيه‌م) كه سه‌نته‌ر و مۆزه‌خانه‌يه‌كى گرنگى رۆژنامه‌وانييه له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كوردستان24 راسته‌وخۆ رووماڵى ده‌كات.
ئ.ر