دیارییه‌كه‌ی عه‌بادی هاووڵاتیان نیگه‌ران ده‌كات
"مووچه مافه نه‌ك دیاری"
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: "مووچه وه‌كو دیاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرم، له‌كاتێكدا موچه مافه و دیاری نییه، ئه‌م قسه‌یه‌ی عه‌بادیش خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی توڕه و نیگه‌ران كردووه و ئه‌و جۆره قسانه‌ی عه‌بادیش به بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و یاریكردن به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێ شه‌ممه له پێشوازی شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا گوتی: "پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه و مووچه‌ش ده‌نێرین،به‌ڵام كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی موچه‌ی به دیاری جه‌ژنی نه‌ورۆز ناوبرد، ئه‌م قسه‌یه‌ی عه‌بادیش نیگه‌رانی خه‌ڵك كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هاووڵاتیان ناردن و پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مافی خۆیان ده‌زانن نه‌ك دیاری و خه‌ڵات.
فریاد یه‌كێكه له‌و سه‌دان هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ئێستا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به‌هۆی دواكه‌وتن و پێنه‌دانی مووچه كاری شۆفێری ته‌كسی ده‌كات. پێشی وایه ناردنی موچه له‌لایه‌ن عه‌بادی، خێر و دیاری نییه به‌ڵكو مافێكی یاسایی خه‌ڵك و موچه‌خۆرانی كوردستانه.
به‌كارهێنانی وشه‌ی دیاری له‌به‌رامبه‌ر مافی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌سته‌واژه‌ی پارێزگاكانی باكوری عێراق له‌بری هه‌رێمی كوردستان، وای كردووه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له عه‌بادی نیگهرابن و ئه‌و هه‌وڵ و قسانه‌شی به بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و برینداركردنی هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان بزانن.