"شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا فراوانتر ده‌بێت"

شه‌ڕ پێده‌نێته‌ قۆناغێكی نوێوه‌

K24 - هه‌ولێر:

جەمیل بایک, هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند، لە داھاتوودا شەڕی نێوان پەكه‌كە و توركیا پێدەنێتە قۆناغێكی فراوانترەوە.

بایك بە یەكێك لە میدیاكانی نزیك لە پەكەكەی راگەیاندووە، لەپێناو فراوانكردنی دەسەڵاتی، ئاكەپە شەڕ فراوان دەكه‌ن، ئاكەپە و مەھەپە بۆ ئەوەی ژمارەی دەنگدەرانیان زیاد بكەن، ھێرش دەكەنە سەر عەفرین و ئێستاش ھەڕەشەی منبج و سەرانسەری رۆژئاوای كوردستانیش دەكەن.

بایك راشیگه‌یاندووه‌، ئاكەپە و مەھەپە ھەم بۆ دەسەڵاتی خۆیان و ھەمیش بۆ قڕكردنی كورد شەڕ دەكەن, لەبەر ئەو ھۆكارانەش پەكەكە شەڕی دژی توركیا لە ماوەكانی داھاتوودا فراوان دەكات.

ماوه‌ی 55 رۆژه‌، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه‌ زه‌یتوون"ـی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌ و تا ئێستاش به‌ هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاوه‌ نزیكه‌ی 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و زیاتر له‌ 680ی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

 ا. م