بە ڤیدیۆ.. ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگی لاوان کرایە دەرەوە

لاوانی بارسێلۆناش گەیشتنە قۆناخی پێشکۆتایی

لە چامپیۆنزلیگی لاوان کە ساڵانە تایبەت بە یاریزانی لاوی یانەکانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت، ریال مەدرید ماڵئاوایی کرد و بارسێلۆناش گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی.

لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی لاوان کە یارییەکانی لە شاری نیۆن لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت، چێڵسی بە ئەنجامی 4-2 لە ریال مەدریدی بردەوە و بلووز لەسەر ئەستۆی مێرێنگی پەڕییەوە قۆناخی پێشکۆتایی، لەلایەکی دیکەش مانچێستەر سیتی لەسەر ئەستۆی لیڤەرپوول گەیشتە هەمان قۆناخ. دوای ئەوەی هەردوولا بە گۆڵێک یەکسانبوون مان سیتی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لیڤەرپوول کە لەلایەن ستیڤن جیرادەوە راهێنەرایەتی دەکرێت، ماڵئاوایی کرد

رۆژێک پێشتریش بارسێلۆنا دوای بردنەوەی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی و لاوانی تۆتێنهامیش بەهەمان شێوەی یاریزانە پێشکەوتووەکانی یانەکەیان ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە پۆرتۆی پۆرتوگاڵی دۆڕان.

لە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی لاواندا، چێڵسی و پۆرتۆ لەلایەک رووبەڕووی دەبنەوە و بارسێلۆنا و مانچێستەرسیتیش لەلایەکی دیکەوە بەیەک دەگەن و رکابەری لەسەر بلیتی فایناڵ دەکەن.

خشتەی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی لاوان
خشتەی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی لاوان